بەرنامەی بلو
چونکە تۆ "کورەک" ی، شایەنی ببی بە بلو
ئێستا بەشداربە لە بەرنامەی بلو لە کورەک و سوودمەندبە لە پاداشتی جۆراوجۆر تەنها بە بەکارهێنانی باڵانسەکەت! لە بەرامبەر بەکارهێنانی باڵانس دەتوانیت خاڵی بلو کۆبکەیتەوە، و بیانگۆڕیتەوە بە پاداشتی جۆراوجۆر (خولەک، کورتەنامە، پاکێج، ئینتەرنێت، کۆبۆن، سوودی تایبەت و خەڵاتی تیروپشک)
ئاستەکانی بلو و چۆنیەتی بەرزکردنەوەیان:
بەرنامەی بلو لە سێ ئاست پێکهاتووە: (برۆنز، زیو، زێڕین) بەشداربوو پێویستە لە ماوەی 3 مانگدا بڕێکی دیاریکراو باڵانس بە دیناری عێراقی خەرج بکات بۆ ئەوەی لە یەکێک لە ئاستەکاندا پۆلێن بکرێ، ئەگەر لە ماوەی 6 مانگدا ڕێژەی پێویست خەرج نەکات ئەوا ئاستی نزم دەکرێتەوە بۆ ئاستێکی نزمتر، هەروەکو لە خوارەوە باسکراوە:
نزمکردنەوەی ئاست | بەرزکردنەوەی ئاست | بڕی پێویست لە خەرجکردنی دیناری عێراقی | ئاست |
نییە(بڕۆنز نزمترین ئاستە) | 3 مانگ | 1 د.ع _ 14999 د.ع | برۆنز |
6 مانگ | 3 مانگ | 15000 د.ع _29999 د.ع | زیو |
6 مانگ | 3 مانگ | 30,000 د.ع. یان زیاتر | زێڕین |
- هەرچەند ئاستت بەرزتر بێت، خاڵی زیاتر بەدەست دەهێنیت لە کاتی بەکار هێنانی باڵانس.
- بەرزترین ئاستی بەرنامەی بلو، ئاستی (زێڕین)ــه، کە سوود و داشکاندنی تایبەتی هەیە تەنها بۆ ئەو ئاستە بەردەستن.
- کاتێک کە ئاستت بەرز دەکەیتەوە 30,000خاڵ بێ بەرامبەر وەردەگریت وەکو دیاری لە کورەک.
تیروپشك
بەرنامەی بلو جۆرەها خەڵاتی ئامادەکردووە وەک پاداشت بۆ بەشداربووە دڵسۆزەکانی کورەك. لە کۆتایی هەر تیروپشکێكدا خەڵاتی جیاواز پێشکەش بە براوەکان دەکرێت. بۆ زیادکردنی هەڵی بردنەوەت، خاڵەکانت بە کۆبۆن بگۆڕەوە و ببە بە براوەی بە بەختی تیروپشکەکە.
لەبەرئەوەی ئێمە گرنگیتان پێدەدەین :
- کاتێک بەشداری لە بەرنامەی بلو دەکەیت 15,000 خاڵ وەردەگریت وەکو دیاری لە لایەن کورەک.
- دوای مانەوە لە بەرنامەکە بۆ ماوەی 3 مانگ ئەوا 15,000 خاڵ وەردەگریت.
- دوای مانەوە بۆ 6 مانگ 30,000 خاڵ وەردەگریت.
- پاش 1 ساڵ 60,000 خاڵ وەردەگریت.
- هەروەها بە بۆنەی تێپەڕبوونی یەك ساڵ لە بەکارهێنانی بلو، 30,000 خاڵ بە دیاری وەردەگریت.
چۆنیەتی بەشداریکردن لە بەرنامەی بلو:
بۆ بەشداربوون لە بەرنامەی بلو، تەنها ئەپلیکەیشنی MyKorek دابەزێنە و لەسەر لاپەڕەی سەرەکی کلیک لەسەر "بەشداربە لە بلو" بکە و چێژ لە خەڵاتە ناوازەکانمان وەربگرە.
*بەشداربوون لە بەرنامەی بلو بێ بەرامبەرە
چۆنیەتی گۆڕینەوە بۆ پاداشتەکان
لە لیستی پاداشتەکان کە لە پاداشتی هەمەجۆر پێکهاتووە و بەردەستن. دەتوانی خاڵەکانی بلو بگۆڕیتەوە بە پاداشتەکان.
چۆن دەتوانم خەڵاتەکانی تیروپشك بزانم
دەتوانیت سەردانی بەشی تیروپشك بکەی لە پەڕەی سەرەکی بەرنامەکە و دەتوانیت هەموو ئەو داخل کردنان بزانی کە کڕیوتە.
کورتەنامە SMS
ئێمە بەهایەکی گرینگ دەبەخشینە هەموو بەشداربووانی کورەك و دەرفەتی ئەوەیان پێ دەدەین کە ببنە بەشێک لە بلو و لە ئاستە جیاوازەکان. لێرەدا لیستێک لە ووشەی سەرەکی هەیە کە دەتوانیت لە ڕێگەی SMS بنێریت بۆ کۆدی بەرنامەی بلو 3500
ڕوون کردنەوە | وشەی سەرەکی |
بەشداری کردن لە بلو | 1 |
زانینی باڵانس | 2 |
زانینی لیستی پاداشتەکان | 4 |
زانینی ئاستی ئێستا | 5 |
بەشداریکردن بۆ وەرگرتنی کورتەنامی ریکلام | 6 |
زانیاری گشتی دەربارەی بەرنامەی بلو | 7 |
ڕاگرتنی بەشداریکردن لە بلو | 00 |
ڕاگرتنی بەشداریکردن لە وەرگرتنی ریکلام | 0 |
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە سەنتەری ڕاژەی بەشداربووان بکە 411