ناردنی باڵانس
ناردنى باڵانس:
بۆ ئەوەى هەرگیز لە ﭘەيوەنديەكانت لەگەڵ خزم و هاوڕێکانت نەﭘــﭼــڕێى تەنانەت لەو كاتانەى كەوا باڵانسيشت نەماوە دەتوانى سوود لەم خزمەتگوزاریيە وەربگریت و باڵانست بۆ ڕەوانە بكرێت .
بەهۆی ئەم خزمەتـــﮔوزارى يە دەتوانى بڕى 1,000 تا 300,0000 دينار بۆ بەشداربووێكى ﭘریــپەيد و پۆستپەید ڕەوانە بكەيت .
نرخەكان:
- نرخی ناردنی باڵانس بۆ هەر جارێك تەنها 350 دینارە.
- نابێت بڕی ناردنی باڵانس لە 1,000 دینار کەمتر بێ.
- ناردنی گوژمەى باڵانس بۆ هەر بەشداربووێکی پریپەید و پۆستپەید:
١- نابێت بڕی ناردنی باڵانس لە 1,000 د.ع. کەمتر بێت.٢- بڕی زۆرترین باڵانس بۆ هەرجارێك 60,000 د.ع.
٣- زۆرترین بڕی باڵانسی ڕیگەپێدراو لە ڕۆژێكدا 300,000 د.ع.
چۆنیەتی ناردنی باڵانس:
ژمارە *215* لێبدە و دواتر ژمارەى ئەو مۆبايلە لێبدە كەوا باڵانسى بۆ ڕەوانە دەكەيت دواتر * ئنجا بڕی پارەکە لەکۆتاییدا # لێبدە.
- بۆ نموونە ئەگەر ویستت 1000 دینار بنێری بۆ ژمارە مۆبایلی 0750XXXXXXX ئەوا ئەم شێوەیە بەکاربێنە:
*215*0750XXXXXX*1000# دوای ئەوە کورتەنامەیەکت بۆ دێت دڵنیات دەکاتەوە کە باڵانسەکە ڕەوانەکراوە.
سوودى ئەم خزمەتگوزاریيە ﭼيە:
هەر کاتێك ویستت دەتوانی باڵانس بەدەست بێنی.. ئیتر خەمی نەمانی باڵانست نەما.
ﭼۆن ئەم خزمەتگوزاریيە داوا بكەم:
پێویست ناکات داوای ئەم خزمەتگوزارییە بکەیت چونکە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بۆ هەموو بەشداربووانی پریپەید و پۆستپەید بەردەستە.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 411