ئەپڵیکەیشنی MyKorek
بە ستایلێکی نوێ
ئەپڵیکەیشنی MyKorek بە ستایلێکی نوێ پێشکەشتان دەکەین! نوێتر و ئاسانتر و بەهێزتر لە جاران - ئەپڵیکەیشنی MyKorek ئەزموونێکی بەکارهێنەری بێهاوتات پێدەبەخشێت و ڕێگەت پێدەدات چاودێری و کۆنترۆڵی هێڵەکەت بکەیت بەبێ هیچ کێشەیەک.
ئێستا لەڕێى (MyKorek)ەوە:
- هێڵەکەت بەڕێوەببە بە بەکارهێنانى ئەپڵیکەیشنی مۆبایڵەکەتەوە.
- کۆنترۆڵى باڵانسى هێڵەکەت بکە.
- سەرپەرشتى و چاودێريى تەواو بۆ سەرجەم بەشداریکردنەکانت.
- چیتر پێویست ناکات هیچ کۆدێکى خزمەتگوزارى لەبەربکەى.
- زانیارى وەربگرە لەبارەى دواین ئۆفەر و خزمەتگوزارى.
- لە کاتى بوونى ئەپدەیت یان هەر خزمەتگوزارى و ئۆفەرێکى نوێ ئاگادار دەکرێیتەوە.
- دەتوانى ئەم ئەپڵیکەیشنە بەخۆڕایى بەکاربهێنى.
هەموو پێداویستییەکان لەناو دەستەکانتە:
- ئۆفەرى هێڵى پریپەید و پۆستپەید: بینینى سەرجەم ئۆفەرەکان و بەشداریکردن بەوپەڕى ئاسانی
- ئینتەرنێت: سەرجەم ئەو زانیارییانەى که پێویستن لەبارەى پاکێجەکانى ئینتەرنێت، بەکارهێنان، نوێکردنەوە و بەشداریکردن لە پاکێجى نوێ
- پسوولە: بینین و پارەدانى پسوولە، پڕکردنەوەى باڵانس و بینینى سەرجەم وردەکارییەکان لەڕێى ئەم ئەپڵیکەیشنەوە
- دەستنیشانکەرى خاڵەکانى فڕۆشتن: دەتەوێت سەردانى بنکەکانی فڕۆشتنی کورەك بکەى؟ بگەڕێ و نزیکترین خاڵى فڕۆشتن بدۆزەرەوە
ئێستا لۆگ ئین ئاسانترە:
- بۆ چوونە ژوورەوە لە ئەپڵیکەیشنی MyKorek پێویستت بە "ناوى بەکارهێنەر" و "وشەى نهێنى" دەبێت.
- ئەگەر دەخوازی ئەکاونت دابنێیت یان ئەگەر وشەى نهێنیت لەبیرکردووە، ئەوا دەتوانى بە بەکارهێنانی ئەم ئەپڵیکەیشنە هەموو ئەو کارانە بە ئاسانى جێبەجێ بکەى.
دیاری بەخێرهاتن:
MyKorek بە دەستی بەتاڵ جێتناهێڵێت! دوای دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنەکە و چوونە ژوورەوە، یەک ڕۆژ ئینتەرنێت بەخۆڕایی وەردەگریت.
ئاپەکە دابەزێنە لە:
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 411