تەنــها بـۆ تـۆ
کورەک بەردەوامە لە داهێنانى شێوازى تازە بۆ دابینکردنى بەهاى زیاتر بۆ بەشداربووانى و بەدەستهێنانى ڕەزامەندییان بە دابینکردنى پێداویستى ڕۆژانەیان.
کورەک ئەو ڕاستییە لەبەرچاو دەگرێ کە خواست و پێداویستى هەر بەشداربووێک جیاوازە و لە بەشداربووێکى تر ناچێت؛ بؤ ئەم مةبةستة خزمەتگوزارى ((تەنها بۆ تۆ)) مان دروست كرد.
تەنها بۆ تۆ – پرۆگرامێکى نوێى کورەکە، كه دوو ئامانجى سەرەکى هەیە، بریتین لە:
- دابینکردنى بەهاى زیاتر بۆ بەشداربووانى کورەک, لەکاتى بەکارهێنانى خزمەتگوزارییەکانى کورەک.
- دابینکردنى ئۆفەرى تایبەت و ئەو پاداشتانەى کە تایبەتمەندى هەر بەشداربووێک لەبەرچاو دەگرێ.
کاتێ بەشداربووێکى کورەک کورتەنامەى ((تەنها بۆ تۆ))ى پێدەگات ئەوا هەمیشە ناوەڕۆکى نامەکە سوپرایز و ئۆفەرى تایبەت و پاداشت لەخۆدەگرێ کە بە تایبەت دروستکراون بۆ بەشداربووەکە.
ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کار دەکات؟
- کاتێك کورتەنامەیەکى ((تەنها بۆ تۆ))ت پێدەگات؛ ئەو ڕێنماییانە پەیڕەو بکه کە لە ناوەڕۆکى کورتەنامەکەدا هاتووە.
- پەیوەندی بكە بە #234* بۆ زانينی دواهەمين ئۆفەری تايبةت و داشكاندن و باڵانسي ماوەی ئۆفەرەكان
ئەم خزمەتگوزارییە سوودى چییە بۆ بەشداربوو؟
بەشداربوو سوودمەند دەبێت لە ئۆفەرى تایبەت و پاداشت کە یان بەخۆڕایین یان بە نرخێکى گونجاوه.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 411