پاکێجەکانى ڕۆمینگى ئەڵماس
سوودمەندبە لە ئۆفەرى تایبەت لەکاتى مانەوەت لە یەکێك لەم وڵاتانەی خوارەوەدا :
ئەم ئۆفەرە ئەم وڵاتانەی دەگرێتەوە |
ئیسپانیا | سعوودیە | بەریتانیا | میسر |
ئۆسترالیا | ئەڵمانیا | تورکیا | كازاخستان |
کوێت | یۆنان | باشوورى ئەفریقا | هەنگاریا |
ئەڵبانیا | ئێرڵەندا | رۆمانیا | هۆڵەندا |
پورتوگاڵ | ئیتاڵیا | گانا | ڕوسیا |
ئیندۆنیزیا | چیک | ئیران | ماڵتا |
ئۆزپاکستان | ئەرمينا | کوریاى باشوور | نیوزلەندا |
سنگافوور | سویسرا | كيرگستان | پاکستان |
کەنەدا | ئۆکرانیا | ئيمارات | فەرەنسا |
ئەمریکا | سوید | کرواتیا | تایلاند |
سلۆڤانیا | فینلەندا | ئیستۆنیا | جۆرجیا |
پاکێجى ڕومینگى ئەڵماس کە لەم وڵاتانەی سەرەوەدا هاتووە خولەك و نامە و ئینتەرنێت بە نرخی گونجاو دابیندەکات بۆ ئەو بەشداربووانەى پریپەید کە گەشت دەکەن بۆ یەکێك لە وڵاتانی سەرەوە
- پاکێجى ئەڵماس: 25 خولەك + 25 نامە + 200 مێگابایت بە 20,000 دینارە
- پاکێجى ئەڵماس پڵەس: 60 خولەك + 60 نامە + 500 مێگابایت بە 50,000 دینارە
ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کار دەکات؟
- بۆ هەڵبژاردنى پاکێجى ئەڵماس لەڕێى پەیوەندیکردن بە #255* دواتر بۆ هەڵبژاردنى پاکێجەکان ژمارە 2 ئینجا 1 دابگرە و بۆ چوونەنیو لیستى پاکێجەکانى ڕومینگ، ژمارە 1 دابگرە بۆ بەشداربوون لە پاکێجى ئەڵماس، یان بۆ گەڕانەوە ژمارە 0 دابگرە.
- بۆ هەڵبژاردنى پاکێجى ئەڵماس پڵەس لەڕێى پەیوەندیکردن بە #255*: پەیوەندى بکە بە #255* دواتر بۆ هەڵبژاردنى پاکێجەکان ژمارە 2 ئینجا 1 دابگرە و بۆ چوونەنیو لیستى پاکێجەکانى ڕومینگ، ژمارە 2 دابگرە بۆ بەشداربوون لە پاکێجى ئەڵماس پلەس، یان بۆ گەڕانەوە ژمارە 0 دابگرە.
- کاتێ ئەو پاکێجە هەلدەبژێرى کە پێداویستییەکانت پڕدەکاتەوە؛ مۆبایلەکەت ریستارت بکەرەوە بۆ ئەوەى بتوانى سوودوەربگرى لە بەهاى خۆڕایى (خولەك و نامە و ئینتەرنێتى خۆڕایى) لە ماوەى بەردەستبوونیاندا. هەر کاتێ نامەى دووپاتکردنەوەى بەشداریکردنت پێگەیشت ئەوا دەمودەست دەستبکە بە بەکارهێنانى بەهاى خۆڕایى.
کەڵکى ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربوو:
- ئێستا سوودمەندبە لە بەهاکان بە نرخێکى داشکێندراو لەکاتى مانەوەت لە یەکێك لەم وڵاتانەی سەرەوەدا. دەتوانى خولەکى دابینکراوت بەکاربهێنى بۆ پەیوەندیکردن بە هەر شوێنێك جا چ بۆ پەیوەندیکردن بێت بە ناوخۆى تورکیا یان بە عیراق یان بە دەوڵەتانى دیکە یاخود دەتوانى بەکاری بهێنى بۆ وەرگرتنى پەیوەندییەکانت. دەتوانى نامەى دابینکراو بەکاربهێنى لە ناردنى نامە بۆ هەر شوێنێك لە سەرانسەرى جیهاندا.
- پێویستە بەهاى وەرگیراوت (خولەك، نامە و مێگابایت) لە ماوەى بەردەستبووندا بەکاربهێنى واتە لە ماوەى 10 یان 20 ڕۆژدا پەیوەیستە بەو پاکێجەى کە هەڵت بژاردووە. دەتوانى بەهاى بەکارنەهێندراوت (خولەك، نامە و مێگابایت) بگوازیتەوە بۆ بەشداریکردنى نوێت، واتە کاتێ بۆ سەرلەنوێ بەشداردەبیت لە پاکێجى هاوشێوە ئەوا بەهاى بەکارنەهاتووى پێشووت دەگوازیتەوە بۆ سەر بەشداریت ئێستات لەگەڵ نوێبوونەوەى ماوەى بەردەستبوون بۆ ئەوەى بگونجێ لەگەڵ دوا پاکێجى کڕاو.
- بەهۆى تایبەتمەندیى پاراستنى باڵانسەوە لەکاتى بەسەرچوونى ماوەى پاکێجەکەدا، خزمەتگوزاریى ئینتەرنێت دەوەستێت تا ئەو کاتەى سەرلەنوێ بەشدارى لە یەکێک لە پاکێجە نایابەکانى ئینتەرنێت پڵەس دەکەیتەوە.
بۆ زانیاریى زیاتر، تکایە لە ناوخۆى عیراقدا پەیوەندى بکە بە ژمارە 411 یاخود لە دەرەوەى عیراقدا پەیوەندى بکە بە ژمارە 009647508000411