No results

خزمەتگوزاری ڕاژەی بەشداربووان


ئێمە لە كۆمپانياى كۆرەك هەوڵ دەدەين ڕەزامەندى هەموو بەشداربووانمان بەدەست بێنين و خواستى دڵيان بۆ دابين بكەين. هەروەها هەرچی خزمەتگوزاری هەیە بەشێوەیەکی ئاسان بیخەینە بەردەمتان.

بۆيە ئەگەر هەر ﭘرسيارێکتان هەيە لەسەر شێوازى بەكارهێنانى مۆبايلەكەت لەﮔەڵ خزمەتگوزارى كۆرەك تكايە دوو دڵ مەبە با ئاسانكاريت بۆبكەين.

ﭘەيوەندى بە بەشى خزمەتگوزارى بكە:

كۆرەك باشترين و نايابترين خزمەتگوزارى ﭘێشكەش بە بەشداربووان دەکات. ئەم خزمەتگوزاريانە بەردەستن بە درێژايى 24 كاتژمێر وە 7 رۆ لە هەفتەدا. 

بۆ هەر بابەتێك تكايە پەیوەندی بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بکە.
 

پرسیاری زۆر دووبارە بووەوە:

لێرەدا باوترين ئەو ﭘرسيارانە دەخەينەڕوو کە زۆر دووبارە دەکرێنەوە لەلایەن بەشداربووانەوە. 

لە ئێستادا تۆڕى كۆرەك سەرانسەری وڵاتی داﭘۆشيوە و وەكو خێراترين كۆمپانياى ﮔەشەسەندوو هەنگاو دەنێت بۆ ﭘێشكەش كردنى شياوترين خزمەتگوزارى بۆ هەموو بەشدار بووان.
 

تۆرى خزمەتگوزارییەکانی كورەك تا كوێ دەڕوات؟

كورەك يەكێكە لە كۆمپانيا هەرە بە تواناكان و جێگاى متمانەيە لەسەر ئاستى هەموو عيراق

کە مەودای خزمەتگوزارییەکانی سەرانسەری عێراقی داپۆشیوە.
 

سيم كارتى كورەك لەکوێ بكڕم؟

دەتوانى لە هەموو بنکەکانی فرۆشتنی كۆرەك سيم كارت بكريت هەروەها لەلای بریکارەکانیش لە هەموو شارو شارۆچکەکانی عێراق . 

نرخى سيم كارتى كورەك ﭼەندە؟

نرخی سیم کارتی کورەك 1000 دیناری عێراقیە.
 

هەندێ ژمارەى سەر كارتى پڕکردنەوەی باڵانسەكەم سڕاوەتەوە ﭼی بكەم؟

پەیوەندی بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بکەو ژمارە سێریالی سەر کارتەکەیان بۆ بخوێنەوە . 

مۆبايلەكەم وون كرد، ﭼى بكەم؟

سەردانی نزيكترين بنكەى كورەك بکە و فۆرمى سيم كارت لەﮔەڵ خۆت ببە بۆ ئەوەى سيم كارتى تازەت بۆ تۆمار بكرێت و ئەوەى تريش ڕابگیرێت.
 

سيم كارەتەكەم كار ناكات و شەبەكەم نييە

پەیوەندی بە ڕاژەی بەشداربووان 411 بکەو ﮊمارەى ﭘشتى سيم كارتەكە بۆ كارمەندى سەنتەر بخوێنەوە بۆ ئەوە بزانێت ﮔرفتى سيم كارتەکە ﭼييە.
 

چۆن سکاڵا تۆمار بکەم؟

سەردانی نزيكترين بريكارى رێگەﭘێدراو بکە بە مەبەستى وەرﮔرتنى فۆرم بۆ تۆمار كردنى سکاڵاکەت.
 

ﭼۆن بنكەی كورەك بدۆزمەوە لە شارەكەم؟

ﭘەيوەندى بە مارە 411 بكە و شوێنى خۆتیان پێ بڵێ.
 

ﭼۆن دەتوانم كورتەنامەى نەخوازراو ڕابگرم و ئیتر بۆم نەیەت؟

  • دەتوانى ژمارە 0 بۆ كۆدى 229 رەوانە بكە - SMS نەخوازراو دەوەستێت
  • ئەﮔەر ويستت كۆدەكە بكەيتەوە مارە 1 بۆ كۆدى 229 رەوانە بكە

 

ﭼۆن ﭘەيوەندى كۆنفرانس كۆڵ ئەنجام بدەم؟

 دەتوانى كۆنفرانس كۆڵ لەﮔەڵ 5 كەس ئەنجام بدەيت كە هەمویان دەتوانن بە شدارى ئەو ﭘەيوەنديە بكەن: 
 
بەم شێوەیە: 

  • سەرەتا ﭘەيوەندى بكە و
  • ﭘەيوەنديەكە بخەرە  سەر حالەتی پەیوەندی ڕاگیراو - Hold - معلق
  • ئەوسا ﭘەيوەندى تريش ئەنجام بدە يان ﭘەيوەندى تازە وەربﮔرە
  • دواتر فەرمانى كۆنفرانس كۆڵ لە مۆبايلەكەت كارا بكە
  • بەم شێوەيە تا 5 ﭘەيوەندى دەتوانى زيادە بكەيتە سەر ﭘەيوەنديەكان بە دووبارە كردنەوەى ئەم هەنگاوانە.
  • تكايە دڵنيابە كەوا مۆبايلەكەت فەرمانى كۆنفرانس كۆڵ جێبەجێ دەكات ﭼونكە هەندێ لە مۆبايلە كۆنەكان ئەو فەرمانەيان تێدا نييە. 

ژمارەى سەنتەری كورتە نامە لە كورەك ﭼەندە ؟

 +964750001140

ﭼۆن بزانم باڵانسم ﭼەندە؟

  • كۆدی *211# لێبدە 
  • 211 يان 321
  • کۆدی *212*1*2# لێبده

 

دەتوانم سيم كارتەكەم لە ﭘریپەيدەوە بیكەم بە ﭘۆستپەيد ؟

بەڵێ دەتوانى، لە رێگاى بنكەکانى كۆرِەك دەتوانى داوا بكەى سيم كارتەکەت بۆ بكەن بە ﭘۆستپەيد. 

دەبێت ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدەیت : 

  • بۆ عێراقيەكان : دەبێت ناسنامەى بارى شارستانى و فۆرمى خۆراك لەﮔەڵ خۆت ببەيت بۆ بنكەى كۆرەك لەﮔەڵ 2 وێنە و 600.000 دينارى عيراقی. 

  • بۆ میوانی بيانی: دەبێت ﭘاسپۆرتەكەت ببەیت بۆ بنكەی کۆرەكو ئنجا فۆرمى تايبەت ﭘڕبكەیتەوە لەﮔەڵ 2 وێنە و 600.000 دينارى عيراقی.

ﭼۆن مانگانە ﭘارە فاتورەکە دەدرێت؟

لە كۆتايى هەر مانگێك كورتە نامەيەك لە كۆرەكەوە بۆت ڕەوانە دەكرێت تاکو سەردانی بنکەکانی کۆرەك بکەیت و ﭘارەی ئەو ماوەیە بدەیت. 


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە راژەی بەشداربووان 411