خزمەتگوزارى ئاگادارکەرەوە
باڵانست نییە و دەتەوێ پەیوەندى بە کەسێکەوە بکەى؟ نیگەران مەبە، هەوڵبدە پەیوەندى پێوەبکەى چونکە کورەك پەیوەندى وەڵامنەدراو بۆ ژمارەى کەسەکە دەنێرێت و پێى ڕادەگەیەنێت کە هەوڵت داوە پەیوەندى پێوەبکەى.
نرخ
ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید بەخۆڕاییە.
ئەم خزمەتگوزارییە چۆن کاردەکات؟
- دوای نەمانی باڵانسی پێویست بۆ پەیوەندی کردن ئەم خزمەتگوزارییە بەشێوەیێکی ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەرکار.
- دەتوانى ئەم خزمەتگوزارییە بەکاربهێنیت و تەنیا دوو جار پەیوەندى بە هەمان ژمارە بکەى لە ماوەى یەک کاتژمێردا.
- زۆرترین هەوڵى پەیوەندیکردن لە ڕۆژێکدا 25 جارە و ئەگەر لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 25 جار هەوڵى پەیوەندیکردنت بدەیت ئەوا بە نامەیەکى نووسراو ئاگاداردەکرێیتەوه.
- ئەم خزمەتگوزارییە بەرکار دەبێت کاتێ کە پەیوەندى بە ژمارەیەکى ناوخۆ یان نێودەوڵەتى دەکەى.
سوودى ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووان
لەو کاتەى کە باڵانست نییە و دەتەوێ پەیوەندى بە کەسێکەوە بکەیت ئەوا هەوڵى پەیوەندیکردن بدە و نامەیەکى پەیوەندى وەڵامنەدراو بۆ کەسەکە دەچێت.
چۆنیەتى بەشداریکردن
ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید بەردەستە.
بۆ زانیاریى زیاتر، تکایە پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووانەوە بکە ژمارە 411