سودی ئەم خزمەتگوزارییە چیە؟
بەهۆی ئەم خزمەتگوزارییەوە دەتوانی لەیەكکاتدا پەیوەندی کۆنفرانس لەگەڵ 5 کەسدا ئەمجام بدەیت
چۆن كارا دەكرێت؟
بە دوو شێوازی جیاواز دەتوانى كۆنفرانس كۆڵ کارا بکەیت:
بۆ کاراکردن #1*219* لە مۆبایلەکەتدا لێبدە، بەڵام بۆ ڕاگرتنی #0*219* لێبدە
دەتوانم پەيوەندى بە چەند كەسەوە بكەم لەهەمان كاتدا؟
دەتوانى لەیەك کاتدا 5 كەس بخەيتە ليستى پەيوەنديەوە و بەيەكەوە پەيوەنديان ﭘێوە بكەيت
دەتوانم کۆنفرانس لەگەڵ پەیوەندی هاتوو یان ڕۆیشتوو یاخود هەردووکیان ئەنجام بدەم؟
دەتوانی پەیوەندی کۆنفرانس لەگەڵ هەدروو جۆرە پەیوەندی ئنجام بدەی لەیەك کاتدا
چۆنیەتی كاراكردنى ئەم خزمەتگوزاریيە ؟
زۆر بە سادەيى ئەم هەنــﮔاوانە ئەنجام بدە:
تکایە سەیری رێبەری بەکارهێنەری مۆبایلەکەت بکە بۆ دڵنیابوونەوە چونکە هەندێ ئامێری مۆبایل ئەم جۆرە خزمەتگوزارییەیان تێدا فەراهەم نەکراوە
دەتوانى لەیەك کاتدا لەگەڵ 5 کەس قسەبکەیت
هەر كەسێكيش دەتوانێ 5 كەسى تر بۆ خۆى زيادە بكات
ژمارەى ئەو كەسە لێبدە و چاوەڕوانى وەڵام بە
دواى وەڵام Hold لێبدە و بڕۆ بۆ ئۆﭘشنەكان – خيارات
دواى ئەوەى ﭘەيوەندى ژمارە يەك ڕادەگری – معلق – دەكەى بڕۆ بۆ – خيارات – دواتر پەيوەنديەكى نوێ ئەنجام بدە – بۆ زيادە كردنى كەسێكى تر
دواى ئەوەى دەچيتە – خيارات – كۆنفرانس دابگرە ئەوا يەكسەر ئەو دوو پەيوەنديە دەخاتە ناو ليستى كۆنفرانس كۆڵ
بۆ ئەوەى هێشتا پەيوەندى بۆ كۆنفرانس كۆڵ زياد بكەيت هەموو هەنگاوەكان دووبارە بكەوە تا 3 پەيوەندى تريش زياد دەكەيت
دواتر فەرمانى (Disconnect) لێبدە بۆ ئەوەى كۆنفرانس كۆڵ بە كۆتابێت .
نرخی ئەم خزمەتگوزارییە چەندە؟
ئەم خزمەتگوزاریيە بە خۆڕاييە.
ئایا ئەم خزمەتگوزارییە بەردەستە بۆ بەشداربووانی پریپەید وپۆستپەید؟
بەڵێ ئەم خزمەتگوزارییە بۆ بەشداربووانی پریپەیدو پۆستپەید بەردەستە .
ئايا ئەم خزمەتگوزاریيە لە دەرەوەى عيراقيش بەردەست دەبێـت؟
بەڵێ ئەگەر کۆمپانیای هاوشێوە ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش بکات لەو وڵاتەی سەفەری بۆ دەکەی.
ئەگەر لە دەرەوەى وڵاتەوە بێم بۆ عێراق دەتوانم سود لەم خزمەتگوزارییە وەرگرم؟
بەڵێ ئەگەر کۆمپانیاکانی ناوەوەی عێراق ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش بکەن.
سودی ئەم خزمەتگوزاریيە چیە؟
بەهۆی ئەم خزمەتگوزاریيەوە دەتوانى قسە لەﮔەڵ 5 كەس بكەيت لە يەك كاتدا بۆ ئەوەى کەمترین کات بەفیڕۆ بدەیت لە پەیوەندییەکانتدا هەروەها کارەکانت بەرێکی ئنجام بدەیت لەرێی پەیوەندی کۆنفرانسەوە.
پێویست بە بەشداربوون ناکات و دەتوانی لەگەڵ کەسانی تر پەیوەندی بکەیت لەهەر تۆڕێکی تر.هەروەها لەناوەوەو دەرەوەی عێراقیشدا.
دەتوانم لەگەڵ تۆڕەکانی ناوخۆ و نێودەولەتی پەیوەندی کۆنفرانس ئەنجام بدەم؟
بەڵێ دەتوانى لەگەڵ تۆڕەکانی ناوخۆ یان تۆڕە نێودەولەتییەکان ﭘەيوەندى كۆنفرانس ئەنجام بدەیت.