پاکێجى ڕۆمینگ (قسەکردن و نامە) چییە؟
کورەك بایەخ بە بەشداربووەکانى دەدات و بەوپەڕى توانایەوە کار دەکات بۆ دابینکردنى هەر خزمەتگوزارییەك بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن سوودى لێ وەربگرن.
پاکێجى رۆمینگ (قسەکردن و نامە) 3 جۆر ئۆفەر پێشکەش بەو بەشداربووانەى پریپەید دەکات لەکاتى مانەوەیان لە مەوداى ڕۆمینگ. بە بەشداریکردن لە پاکیجەکە بەشداربوو دەتوانێ سوودى لە خزمەتگوزارى ڕۆمینگ وەربگرێت بە نرخى ئێجگار داشکاو.
چۆن بتوانم بەشدارى بکە لە پاکێجى ڕۆمینگ (قسەکردن و نامە)؟
پەیوەندی بکە بە #255* پاشان پاکیجەکانى رۆمینگى نێودەولەتى هەڵبژێرە لەڕێگەى داگرتنى ژمارە 2 پاشان پاکێجى خولەک و نامە هەڵبژێرە لەڕێگەى داگرتنى ژماره 1 داگره پاشان 1 داگرە ئەگەر دەخوازى بەشدارى لە پاکێجى یەکەم بکەى یان 2 داگرە ئەگەر دەخوازى بەشدارى لە پاکێجى دووەم بکەى یان 3 داگرە بۆ بەشداریکردن لە پاکێجى سێیەم یاخود 0 داگره بۆ گەڕانەوە (پەشیمانبوونەوە). لەکاتى هەڵبژاردنى هەر پاکێجێک 1 داگرە بۆ دووپاتکردنەوە یان 0 داگرە بۆ گەڕانەوە. دواتر مۆبایلەکەت بکۆژێنەوە و دووبارە بەکارى بخەوە. هەر کاتێ کورتەنامەى دووپاتکردنەوەت پێگەیشت ئەوا دەتوانى سوود وەرگریت لە خولەك و کورتەنامە پێشکەشکراوەکان تاکو لە ماوەى بەردەستبوون بەکاری بهێنیت ماوەى بەردەستبوونەکەش 10 ڕۆژە.
ئایا دەتوانم خولەك و کورتەنامەکان بۆ پەیوەندیکردن بە هەر شوێنێک بەکاربهێنم؟
کورەك بایەخت پێدەدات هەر بۆیە دەتوانى خولەك و کورتەنامە پێشکەشکراوەکان بەکاربهێنیت بۆ پەیوەندیکردن بە هەر شوێنێک جا چ بۆ پەیوەندیکردن بێـت بە ناوخۆى عێراق یاخود بۆ پەیوەندیکردن بێـت بە هەر شوێنێکى جیهان.
چۆن بتوانم بزانم باڵانسى پاکێجەکەم چەندە؟
کورەك ئەو کارەى بۆ ئاسان کردووی. کورتەنامەى ئاگادارکردنەوەت پێدەگات لەبارەى ئەو (خولەك و کورتەنامەى) باڵانسى پاکێجەکەت کە بەکارت هێناوە هەر کاتێك کە دەگەیتە بەکارهێنانى 50% یان 80%ى باڵانسى پاکێجەکەت یاخود هەر کاتێ تەواوى باڵانسى پاکێجەکەت بەکاردەهێنی.
ئەگەر تووشى گرفتێک بم ئەوا پاڵپشتى لەکوێ وەربگرم؟
تکایە لەناوخۆى عێراق پەیوەندی بکە بە ژمارە 411 یان لەکاتى مانەوەت لە مەوداى ڕۆمینگ لە دەرەوەى عێراق ئەوا پەیوەندی بکە بە 009647508000411 تیمى ڕاژەی بەشداربووان بەوپەڕى خۆشحالییەوە یارمەتیت دەدات.
چی ڕوو دەدات کاتێ باڵانسى پاکێجەکە تەواو دەبێت یان کاتێ بەسەر دەچێت؟
دەستبەجێ نرخە ئاساییەکانى ڕۆمینگت لەسەر جێبەجێ دەکرێت. وابەچاک دەزاندرێ دواى ئەنجامدانى هەر پەیوەندییەك بەکارهێنانەکەت و ماوەى بەردەستبوونى پاکێجەکەت بەسەر بکەیتەوە تاکو تووشى سەرسوڕمان نەبیت لەکاتى کەمبوونەوەی باڵانسەکەت.
خولەك و کورتەنامە پێشکەشکراوەکان بۆ هەر پاکیجێک چەندە و بەهای تێچوونى هەر پاکیجێك چەندە؟
دەتوانى یەکێك لەم پاکێجانەى خوارەوە هەڵبژێرى هەر پاکیجێک تەنها بۆ ماوەى 10 ڕۆژ بەردەست دەبێـت:
- 10خولەك و 10 کورتەنامە بە نرخى 10,000 د.ع
- 15خولەك و 15 کورتەنامە بە نرخى 15,000 د.ع
- 25خولەك و 25 کورتەنامە بە نرخى 20,000 د.ع
ئایا دەتوانم بە باڵانسەکەم لەگەڵ ژمارەیەکى دیکە هاوبەشی بکەم؟
خزمەتگوزارییەکە بەشێوەیەکى بنەرەتى بەتەنها بۆ هەر بەشداربووێک دابینکراوە، هەر بۆیە هەر بەشداربووێک دەبێ بەشدارى لە ئۆفەرەکە بکات تاکو بتوانێ سوود لە پاکێجەکە وەربگرێت.
کام جۆرە بەشداربوو دەتوانێ سوود لەم پاکێجە وەربگرێت؟
بەشداربووانى پریپەید دەتوانن سوود لە پاکێجەکە وەربگرن.
ئایا دەتوانم سوود لە خولەك و کورتەنامەکان وەربگرم لەنێو تۆڕى کورەک لە عێراق یان لەنێو تۆڕێکى دیکە لە سەرانسەرى جیهان؟
نەخێر، دەبێ لەکاتى مانەوەت لە مەوداى ڕۆمینگ سوود وەرگریت لە خولەك و کورتەنامەکان. بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر لەبارەى تۆڕە بەردەستکراوەکان لە جیهان، تکایە پەیوەندى بە ڕاژەى بەشداربووان بکە.