خزمەتگوازى کلیلى ڕۆمینگ
خزمەتگوزارى کلیلى رۆمینگ چییە؟
خزمەتگوزارى کلیلى ڕۆمینگ خزمەتگوزارییەکى سەرنجراکێشە بۆ بەشداربووانى پریپەیدى کورەك لەکاتى مانەوەیان لە مەوداى ڕۆمینگ، بەجۆرێک بەشداربوو دەتوانێ پەیوەندى ڕۆمینگ ئەنجام بدات واتە ئەنجامدانى ناردنى پەیوەندى بەهەمان نرخى وەرگرتنى پەیوەندى ئەنجام بدات، بەمجۆرەش سوودمەند دەبێ لەم شێوازە نوێیەى پەیوەندیکردن بە تێچوونێکى کەمتر ئەویش لەڕێگەى بەکارهێنانى کلیلێکى دیاریکراو کەوا لەپێش ژمارەى کەسى دیاریکراو زیاد دەکرێت. سەربارى ئەمانەش، کورەك مەودایەکى فراوانتر پێشکەش بە بەشداربووانى پریپەید دەکات بۆ ئەوەى بتوانن لە مەودایەکى فراوانترى ڕۆمینگ بمێننەوە لە دەورى جیهان لەگەڵ دابینکردنى خزمەتگوزارییەکانى کورتەنامە و بەکارهێنانى ئینتەرنێت لەکاتى مانەوە لە مەوداى رۆمینگ.
چۆن بتوانم بەشدارى بکەم لە خزمەتگوزارى کلیلى ڕۆمینگ؟
پێویست بە بەشداریکردن ناکات، ئەم خزمەتگوزارییە کارا کراوە بۆ سەرجەم بەشداربووانى پریپەید لەکاتى مانەوەیان لە مەوداى ڕۆمینگ.
بەشداربوو دەتوانێ لەڕێگەى پەیوەندیکردن بە کلیلى *280* پاشان ژمارەى کەسى داواکراو پاشان # دەبێ هەردوو لایەن وەڵامى پەیوەندى هاتوو بدەنەوە بۆ مەبەستى بەردەمبووانى پەیوەندی لەگەڵ ئەو تۆڕانەى پاڵپشتى خزمەتگوزارییەکە دەکەن. دەکڕێ ژمارەى کەسى داواکراو بە شێوازى ناوەخۆیی بێت (075xxxxxxxx) یاخود بەشێوازى نێودەولەتى بێت (0096475xxxxxxxx). ئەم خزمەتگوزارییە لە ناوخۆى وڵات کار ناکات.
نرخى خولەك و کورتەنامەکان و بەکارهێنانى ئینتەرنێت لەکاتى مانەوەى ڕۆمینگ چەندە؟
بە بەکارهێنانى خزمەتگوزاری کلیلى ڕۆمینگ ئەوا تێچووى پەیوەندى ڕۆیشتوو بەهەمان نرخى پەیوەندى هاتوو دەبێت لەنێو ئەو تۆڕانەى کەوا پاڵشتى ئەم خزمەتگوزارییە دەکەن.
وەرگرتنى پەیوەندییەکان بەهەمان نرخە دیاریکراوەکانى وەرگرتنى پەیوەندییەکان دەبێت.
ناردنى کورتەنامەکان بەهەمان نرخە دیاریکراوەکان دەبێت.
هەرەوەها وەرگرتنى کورتەنامەکان بەخۆڕایی دەبێت.
بەکارهێنانى ئینتەرنێت بەهەمان نرخە دیاریکراوەکان دەبێت.
چۆن بتوانى کڕێی خزمەتگوزارى کلیلى ڕۆمینگ بدەم؟
تێچوونەکە لە باڵانسەکەت کەم دەکرێتەوە لەکاتى ئەنجامدانى پەیوەندى ڕۆیشتوو و پەیوەندى هاتوو و ناردنى کورتەنامەکان و بەکارهێنانى ئینتەرنێت لە مەوداى ڕۆمینگ.
لە حالەتى بەشداریکردن لە هەر پاکێجێکى ڕۆمینگ، ئەوا تێچوونەکە لە پاکێجى ڕۆمینگ کەم دەکرێتەوە بەگوێرەى جۆرى چالاکى ڕۆمینگ (پەیوەندى ڕۆیشتوو و هاتوو و کورتەنامەکان یاخود بەکارهێنانى ئینتەرنێـت).
ئەگەر باڵانسى پێویستت نەبێ، ئەوا دەبێ باڵانسەکەت پڕ بکەیتەوە پاشان خزمەتگوزارى کلیلى ڕۆمینگ بەکاربێنە
ئایا دەکڕێ خولەك و کورتەنامەکان بۆ هەر ئاراستەیەک بەکاربهێنم؟
بەڵێ، خولەك و کورتەنامەکان دەکرێ بەکاربهێندرێن بۆ هەر ئاراستەیەك (شوێنى مەبەست) و بەگوێرەى ئاراستە بەکارهاتووە هەنوکەییەکان.
ئایا دەتوانم خزمەتگوزارى کلیلى ڕۆمینگ بەکاربهێنم لەنێو تۆڕى کورەك لە ناوخۆى عێراق؟
نەخێر، ئەم خزمەتگوزارییە لەکاتى مانەوە لە مەوداى ڕۆمینگ لە دەروەى عێراق کار دەکات لەڕێگەى هەر تۆڕێک کەوا پالپشتى ئەم خزمەتگوزارییە دەکات.